ساڵی ڕابردوو 47 هەزار كەس سەردانی سەنتەری پێست یان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 46,677 چارەخواز سەردانی سەنتەری شەهید جەبار شێخ فەتاح بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی پێست یان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هاوكات ساڵی ڕابردوو 8,062 نەشتەرگەی بچووك لە سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەكانی پێست كراوە وەك لابردنی بالوكە و خاڵ و مێخەكە و گۆشتی زیادە و چەوری ژێر پێست.

سەنتەری چارەسەری نەخۆشیەكانی پێست تایبەتمەندی گرنگی هەیە بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بەو كەسانەی بەهۆی گرفت و نەخۆشییەكانی پێستەوە سەردانی دەكەن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:42:06/01/2026