ناوەندە تەندروستیەكان بەردەوامن لە خزمەتكردنی هاوڵاتیان
" تەندروستی"
پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لەسەنتەری شەهید جەبار شێخ فەتاح (د.نەبەز) بۆ نەخۆشیەكانی پێست لەشاری سلێمانی بەردەوامە و لەماوەی یەك هەفتەدا هەزار و 142 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە و لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست و ستافی ئەو سەنتەرەوە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەر لەماوەی ئەو هەفتەیەدا لەسەنتەری چارەسەری نەخۆشییەكانی پێست لەشاری سلێمانی 214 نەشتەرگەری بچووك بۆ ئەو چارەخوازانە ئەنجام دراوە كە سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
PM:06:36:24/07/2025