میكانیزمی نوێ بۆ دابەشكردنی دەرمان بەسەر نەخۆشخانەكان دادەنرێ
" تەندروستی"
د. سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەری كۆگای دەرمانی هەرێم لەشاری سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی كۆبوەوە و باسیان لەچۆنیەتی چارەسەركردنی گرفتەكان و بەرەوپێشبردنی كاروبارەكان كرد.
لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دانانی میكانیزمێكی نوێ بۆ دابەشكردنی دەرمان لەلایەن كۆگای دەرمانی هەرێم بەسەر نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندورستیەكان بۆئەوەی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ دەرمانیان بۆ ڕەوانە بكرێت بەشێوەیەكی ڕێكوپێك و بەپێی پێداویستی مانگانە.
لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا باس لە پتەوكردنی هەماهەنگی كرا لەپێناو ڕێكخستنەوەی كاروبارەكان و پشتیوانی كردنی بەشەكانی فریاكەوتن لەدەرەوەی شار بۆئەوەی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ دەرمان و پێداویستی پزیشكیان بۆ دابین بكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:40:09/07/2025