لەمانگێكدا 1,679 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2025) لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 1,679 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 64 نەخۆش داخڵ كراون و 155 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 15 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 260 هەناوبینی گەدە و 199 هەناوبینی كۆڵۆن و 46 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 12 سۆنەری هەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 44 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر كراوە ، هەروەها 52 تیشك و 74 سۆنەر ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 587 نەخۆش كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2344
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:22:17/08/2025