لەمانگێكدا 3,634 بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی ڕاكێشراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 7,890 كەس سەردانیان كردوە و 3,634 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو 865 بتڵ خوێن لەسەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 459 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 333 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 133 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 173 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,164 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەبانكی خوێن 4,256 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3,726 پشكنینی گروپی خوێن و 3,920 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,293 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:19:09/07/2025