مانگی ڕابردوو 578 بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی دڵ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2025) لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری سلێمانی 1,742 نەخۆش سەردانیان كردوە و 770 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 578 بوژانەوەی دڵ و 39 نەشتەرگەری دڵ و 247 قەستەرە و 148 دانانی باڵۆن و 5 پەیس مەیكەر ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 229 پشكنینی سیتی سكان و 602 ئیكۆ و 323 هێڵكاری دڵ و 9 هۆڵتر ئەنجام دراوە، هەروەها 129 چارەسەری سروشتی كراوە و 187 تیشك گیراوە و 1,643 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:42:06/02/2025