لەمانگێكدا 346 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2025) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی، 346 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە ، 14 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 106 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 51 نەشتەرگەری گەورە و 124 نەشتەرگەری مام ناوەند و 51 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 232 پشكنینی تیشك و 181 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 220 چارەسەری سروشتی كراوە و 12 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 9,999 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی بۆ 3,336 نەخۆش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 8
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:41:05/02/2025