مانگی ڕابردوو 1,374 نەخۆش لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 1,374 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە، لەو ژمارەیە 685 نەخۆش لەڕەگەزی نێر بوون و 689 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان، 126 هەڵكێشانی ددان و 192 پڕكردنەوەی ددان و 21 دروستكردنی تاقمی ددان و 174 پاككردنەوەی ددان و 94 ڕێككردنەوەی ددان و 529 پشكنین و چارەسەركردنی ددان ئەنجام دراوە ، هەروەها 223 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:43:08/01/2025