خزمەتگوزاریی ددان لە مەڵبەندە تەندروستیەكان پەرەی پێدەدرێت


" تەندروستی"

بەچاودێری د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بەشی ددانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوی بەشەكانی ددانی سەرجەم مەڵبەندە تەندروستیەكانی شاری سلێمانی كۆبوەوە.

ئامانجی ئەو كۆبونەوەیە پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی بواری ددانە لەمەڵبەندە تەندروستیەكانی ناو شاری سلێمانی پێشكەشی هاوڵاتیان دەكرێت و بۆئەوەی لەڕوی كوالیتیەوە چارەسەری نەخۆشییەكانی ددان باشتر بكرێن و هەوڵ بدرێت بەپێی توانا ژمارەیەكی زیاتری نەخۆش ببینرێت.

بەشێكی تری كۆبونەوەكە تایبەت بوو بە چارەسەركردنی ئەو كێشە و گرفت و كەموكوڕییانەی لەبەشەكانی ددانی مەڵبەندە تەندروستیەكانی شاری سلێمانی بوونیان هەیە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:11:11/11/2024