ساڵی ڕابردوو 30 هەزار منداڵ لەپارێزگای سلێمانی لەدایك بوون
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 30 هەزار و 65 منداڵ لەنەخۆشخانە حكومیەكان و ئەهلیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەدایك بوون، لەو ژمارەیەك 15 هەزار و 706 منداڵیان كوڕ بوون و 14 هەزار و 359 منداڵیان كچ بوون.
ساڵی ڕابردوو 15 هەزار و 847 منداڵ لەنەخۆشخانە حكومیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەدایك بوون و هەروەها 14 هەزار و 218 منداڵ لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان لەدایك بوون.
ساڵی ڕابردوو 375 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 13 حاڵەتی لەدایك بوونی سیانە و 3 حاڵەتی لەدایكبوونی چواری لەسەرجەم نەخۆشخانەكان تۆماركراون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:42:23/01/2025