سوپاس و پێزانین ئاراستەی كارمەندانی ژمێریاری و ووردبینی كرا


" تەندروستی"

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كارمەندانی (ژمێریاری و ووردبینی)، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەنووسراوێكی فەرمیدا وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی كردن لەو كارمەندانە بەرامبەر ئەرك و ماندووبوون و خزمەتكردنیان بەكەرتی تەندروستی، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم كارمەندانی ژمێریاری و ووردبینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەكەی كرد.

لەنووسراوەكەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دا هاتووە بەپێویستی دەزانن سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم كارمەندانی ژمێریاری و ووردبینی بكەن و هیوادارن هەر بەردەوام بن و نمونەیان زۆر بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:26:11/11/2024