وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی سەردانی قەزای شارەزووریان كرد
" تەندروستی"
وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی بەسەرپەرشتی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی لەوەزارەتی تەندروستی و بەرپرسانی كەرتی تەندروستی و بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، سەردانی قەزای شارەزوریان كرد.
وەفدەكەش لەلایەن حاكم ڕزگار قایمقامی قەزای شارەزوور و لێپرسراونی حكومی و لێپرسراونیكەرتی تەندروستی ناوچەكە پێشوازیان لێكرا.
ئامانجی سەردانەكە بەمەبەستی بەدواداچوون بوو بۆ ڕەوشی تەندروستی هاوڵاتیانی ناوچەكە كەلەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی پیسبوونی ئاو نزیكەی سێ هەزار هاوڵاتی تووشی سكچوون و ڕشانەوە بوون و سەردانی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ یان كردوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی تایبەتیان پێشكەش بەپزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و ئیداری و بەرپرسانی ئیداری ناوچەكە كرد كەتوانیان خزمەتێكی گەورە پێشكەش بەهاوڵاتیان بكەن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:47:10/11/2024