قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی
" تەندروستی"
ئەنجومەنی باڵای بۆردی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە پزیشكیەكان قەڵغانی ڕێزلێنانیان بەخشیە د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لەپای هاوكاری كردنی بەردەوامی بۆ بۆردی عەرەبی.
لەمەراسیمێكدا لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای بۆردی عەرەبی و مامۆستایانی زانكۆ و بەشێك لە بەرپرسانی كەرتی تەندروستی قەڵغانی ڕێزلێنان پێشكەشی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرا لەپای هەوڵەكانی بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی پزیشكان و كردنەوەی پسپۆڕی تایبەت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:37:10/11/2024