خەڵاتێكی نێودەوڵەتی بەخشرایە بەشی مێشك و دەماری نەخۆشخانەی شار
" تەندروستی"
كۆنگرەی جیهانی بۆ جەڵتەی مێشك خەڵاتێكی نێودەوڵەتی بەخشیە بەشی هەناوی مێشك و دەماری نەخۆشخانەی شار، وەك باشترین و یەكەمین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق.
لەكۆنگرەی جەڵتەی مێشك كە لەشاری بەغداد بەڕێوەچوو، خەڵاتی زێرین بە نەخۆشخانەی شار بەخشرا وەك باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق، خەڵاتەكە بەخشرایە د.زانا عەبدولرەحمان سەرۆكی بەشی هەناوی مێشك و دەمار لەنەخۆشخانەی شاری فێركاری لە سلێمانی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:28:10/11/2024