لەمانگێكدا 191 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 191 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە 24 نەشتەرگەری سەروگەورە و 26 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 141 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 200 نەخۆش لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 27 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1436
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:13:07/10/2024