مانگی ڕابردوو 432 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 432 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 12 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 130 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 63 نەشتەرگەری گەورە و 156 نەشتەرگەری مام ناوەند و 71 نەشتەرگەری بچووك بووە و 20 نەخۆش سەردانی بەشی چانددنی ددانی نەخۆشخانەكەیان كردوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 115 پشكنینی سیتی سكان و 221 پشكنینی تیشك و 204 پشكنینی سۆنەر كراوە ، هەروەها 119 چارەسەری سروشتی و 13,857 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1168
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:11:06/10/2024