لەمانگێكدا 18,181 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2024) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 18,181 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 2,545 منداڵ داخڵ كراون.
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵان 1,130 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 343 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 255 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 258 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 259 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 181 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 20,848 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 599 سۆنەر و 84 ئیكۆ و 32 نازور ئەنجام دراوە و 420 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 816
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:17:01/08/2024