مانگی ڕابردوو 196,701 شیكاری تاقیگەیی ئەنجام دراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لەتاقیگەی تەندروستی گشتی لەشاری سلێمانی 2,215 كەس سەردانیان كردوە و 14,534 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو  لەتاقیگەی تەندروستی گشتی لەشاری سلێمانی 5,505 شیكاری بۆ كەسانی بیانی بەشی نشینگە كراوە و 526 شیكاری دڵنیایی كراوە و 42 شیكاری پەتای سكچوون ئەنجام دراوە و ئەنجامەكەی نێگەتیڤ بوە.

بەپێی ئاماری تاقیگەی تەندروستی گشتی لەماوەی مانگی ڕابردودا 196,701 شیكاری تاقیگەیی لەسەرجەم تاقیگەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:36:14/07/2024