لەمانگێكدا 7,012 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 7,012 نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 275 نەشتەرگەری گەورە و 187 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە ، هەروەها 2,637 پكشنینی پەستانی چاو و 33 پشكنینی پانتایی بینین و 154 پشكنینی گلێنە و 363 ئۆ سی تی و 50 یاك لەیزەر ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1,564 پشكنینی چاویلكە و 378 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە ، 176 تیشك گیراوە و 1,439 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1916
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:55:11/07/2024