فەرمانگەی لێكۆڵەری دادوەریی تایبەت بەڕاپۆرتی پزیشكی كرایەوە


" تەندروستی "

بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراوی ڕێكخراوی UNFPA و د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی و دادوەر كامەران نەشئەت جێگری سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی و دادوەر ئاوات حاجی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی پزیشكان و بەڕێوبەری پەیمانگای پزیشكی دادی و  نوێنەری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، فەرمانگەی لێكۆڵەری دادوەریی تایبەت بەڕاپۆرتی پزیشكی كرایەوە.

بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەوتەیەكدا باسی گرنگی كارەكانی پەیمانگای پزیشكی دادیی كرد بۆ هەماهەنگی كردنی تەواو لەگەڵ دادگا و دادوەرەكان و لێكۆڵەرە دادییەكان لەیەكلایی كردنەوەی كەیسەكان بەشێوەی زانستی و داوای لەلێپرسراوی فەرمانگەكە كرد ئەم پرۆژەیە پێویستە گەورەتر بكرێت و بایەخی زیاتری پێ بدرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:17:27/07/2022