مانگی ڕابردوو 26.736 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2024) لەنەخۆشخانەی شار 26.736 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 19.856 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5.729 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1.073 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 5.054 نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 1.509 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 1.048 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 564 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 649 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 395 نەخۆش لەبەشی شكاوی داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 1.136 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 173 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن ئەنجام دراوە و 89.636 شیكاری تاقیگەیی و 2.293 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 7.696 تیشك و 3.676 سۆنەر و 283 ئیكۆ و 1.257 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:19:14/04/2024