لەنەخۆشخانەی شەهید سەڵاح ئاهەنگێك بۆ چارەخوازان و كەسوكاریان ڕێكخرا
" تەندروستی"
ساڵانە لەسەر پێشنیاری بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاهەنگ و نیوەڕۆخوانێك بۆ چارەخوازانی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید سەڵاحی موهەندیس ڕێكدەخرێت بەمەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش و یەكتر بینینی چارەخوازان و كەسوكاریان وەك بەشێك لەچارەسەر.
ئەمڕۆش لەو چوارچێوەیەدا ئاهەنگێك و نیوەڕۆخوانێك بۆ چارەخوازانی نەخۆشخانەكە و كەسوكاریان ڕێكخرا.
ئامانجێكی تری ئەم هەنگاوە بۆ زیاتر ئاشنابونی كەسوكاری چارەخوازانە بەو خزمەتە تەندروستیانەی لەنەخۆشخانەی دەروونی شەهید سەڵاحی موهەندیس پێشكەش دەكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1048
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:05:28/04/2024