لەمانگێكدا 18.561 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان بینراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2024) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 18.561 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 1.950 منداڵ داخڵ كراون.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵان 391 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 734 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە و 168 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون، 161 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 207 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 149 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 12.728 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 359 سۆنەر و 102 ئیكۆ و  29 نازور ئەنجام دراوە و 359 تیشك گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:05:14/04/2024