مانگی ڕابردوو 3,843 بوتڵ خوێن لە شاری سلێمانی ڕاكێشراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2025) لە بانكی خوێن 8,316 كەس سەردانیان كردوە و 3,843 بتڵ خوێن لە بانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.
مانگی ڕابردوو 869 بتڵ خوێن لە سەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 457 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 399 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 126 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 154 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,277 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە بانكی خوێن 4,443 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 4,088 پشكنینی گروپی خوێن و 4,028 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,479 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1976
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:21:04/06/2025