مانگی ڕابردوو 160 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2025) لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی 1,656 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 227 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,124 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 305 كەس چارەسەری سروشتییان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 160 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە كە 10 نەشتەگەری سەرووگەورە و 150 نەشتەرگەریان گەورە بوون ، هەروەها 181 كەس داخڵ كراون و 32 كەسیان لە بەشی سووتاوی و 149 نەخۆشیان لە بەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:04:04/06/2025