وەفدێكی زانكۆی تەبرێز سەردانی تەندروستی سلێمانی یان كرد


" تەندروستی"

وەفدێكی كۆلیژی پزیشكی زانكۆی تەبرێز سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد بەمەبەستی پتەوكردنی هەماهەنگی و زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا.

وەفدی كۆلیژی پزیشكی زانكۆی تەبرێز پێكهاتبوون لە پزیشكان و بەرپرسانی زانكۆكە و لەگەڵ د.سەرخێڵ ئاراز یاریدەدەری بەرێوبەری گشتی بۆ كاروباری كارمەندان و د.سامان مەحمود بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار و بەرپرسی بەشی توێژینەوەی زانستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كۆبونەوە.

لەكۆبونەوەكەدا بڕیاردرا گرنگی زیاتر بە پەیوەندییەكانی هەردولا بدرێت لەڕووی زانستی لەپێناو بەرەو پێشبردنی كەرتی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:41:18/11/2024