ئیتاڵیا ئامێرێكی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابین دەكات


" تەندروستی"

بە ئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و تیمی هاوكاری سەربازیی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا و پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەكە، مەراسیمی بەكارخستنی ئامێرێكی پێشكەوتووی دێكسا سكان لەنەخۆشخانەی هیوا بەڕێوەچوو ، كە ئەو ئامێرە لەلایەن حكومەتی ئیتاڵیاوە دابینكراوە.

پارێزگاری سلێمانی لەوتەیەكدا سوپاسی حكومەتی ئیتاڵیای كرد بۆ دابینكردنی ئەو ئامێرە بۆ نەخۆشخانەی هیوا و دابینكردنی پێداویستی بۆ نەخۆشخانەكانی تر و هەمیشە هاوكاری سلێمانی بوون.

ئامێری پزیشكی دێكسا سكان لەلایەن حكومەتی ئیتاڵیاوە بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابینكراوە و لەمڕۆوە ئامێرەكە خرایەكار بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:18:28/10/2024