لەمانگێكدا 7,012 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 7,012 نەخۆش لەدەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 275 نەشتەرگەری گەورە و 187 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 2,637 پكشنینی پەستانی چاو و 33 پشكنینی پانتایی بینین و 154 پشكنینی گلێنە و 363 ئۆ سی تی و 50 یاك لەیزەر ئەنجام دراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1,564 پشكنینی چاویلكە و 378 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە، هاوكات 176 تیشك گیراوە و 1,439 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:55:11/07/2024