هۆڵی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی كرایەوە


" تەندروستی"

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە یاوەری د.یاد نەقشبەندی بەرێوبەری نەخۆشخانەی هیوا و ژمارەیەك لە بەرپرسانی كەرتی تەندروستی، سەردانی نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی كرد و هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجەی لە نەخۆشخانەكە كردەوە.

بڕیارە لەمەودوا لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕۆژانە و بە بەردەوامی هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە بەبێ بەرامبەر ئەنجام بدرێت بەتایبەت نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمك.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:29:16/02/2026