نەخۆشخانەكانی هایكوالێتی بڕوانامەی نێودەوڵەتیان بەدەستهێنا
" تەندروستی "
بە ئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە پزیشكان و بەرپرسانی كەرتی تەندروستی و میوانان، مەراسیمی بەخشینی پەسەندنامەی نێودەوڵەتی بە زنجیرە نەخۆشخانەكانی هایكوالێتی بەڕێوەچوو.
ئەو پەسەندنامەیە بڕوانامەیەكی متمانەپێكراوی نێودەوڵەتیە و لەلایەن دامەزراوەی ئەمریكی AACI بە زنجیرە نەخۆشخانەكانی هایكوالێتی بەخشرا لەبەرامبەر پابەندییان كە بەرزترین ستانداردە نێودەوڵەتیەكانی تەندروستی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە چارەخوازان لەخۆدەگرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:17:07/02/2026