لەڕۆژێكدا چوار نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەیەك كراوە
" تەندروستی"
ئەمڕۆ یەكشەممە، چوار نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەری فێركاری لەشاری سلێمانی ئەنجام دراوە، ڕۆژانە و بە بەردەوامی نەشتەرگەری شێرپەنجە لەپاڵ نەشتەرگەرییەكانی دیكەی كۆئەندامی هەرس و جگەر بە پێشكەوتووترین ئامێرەكانی سەردەم لەو نەخۆشخانەیە ئەنجام دەدرێن.
ڕۆژانە ستافێك لە پزیشكان و كارمەندان لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر كاردەكەن و خزمەتی ئەو چارەخوازانە دەكەن كە بۆ چارەسەر ڕوو دەكەنە نەخۆشخانەكە و بێبەرامبەر خزمەتگوزارییان پێشكەش دەكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:16:02/11/2025