مانگی ڕابردوو 883 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2025) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,119 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 1,315 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 883 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 448 منداڵ كوڕ بوون و 435 منداڵ كچ بووە ، لەو ژمارەیە 482 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 401 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون و 15 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.

هاوكات لە مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 249 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون ، 822 سۆنەر گیراوە و 3,549 پشكنینی تاقیگەیی و 217 چارەسەری سروشتی و 546 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:43:07/10/2025