لەمانگێكدا 17,120 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 17,120 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 2,533 منداڵ داخڵ كراون و 153 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون.
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵان 1,284 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 358 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 385 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 207 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 212 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 160 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 18,662 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 510 سۆنەر و 110 ئیكۆ و 36 نازور ئەنجام دراوە و 450 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:35:06/07/2025