مانگی ڕابردوو 838 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,079 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 1,184 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 838 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 426 منداڵ كوڕ بوون و 412 منداڵ كچ بووە ، لەو ژمارەیە 463 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 375 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون و 15 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 192 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون ، 937 سۆنەر گیراوە و 6,804 پشكنینی تاقیگەیی و 210 چارەسەری سروشتی و 675 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:57:03/07/2025