مانگی ڕابردوو 18,747 منداڵ لەن ەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 18,747 منداڵی نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 2,427 منداڵ داخڵ كراون و 208 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵان 591 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 767 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 278 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 146 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 172 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 80 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 17,687 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 350 سۆنەر و 111 ئیكۆ و 18 نازور ئەنجام دراوە و 370 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1744
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:44:09/01/2025