لەمانگێكدا 1,668 نەخۆش لەن ەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 1,668 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 133 نەخۆش داخڵ كراون و 98 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 29 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 152 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 117 هەناوبینی كۆڵۆن و 33 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 14 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 41 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر كراوە ، هەروەها 87 تیشك و 64 سۆنەر و 10 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 676 نەخۆش كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2004
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:25:09/01/2025