ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی


" تەندروستی"

سەبارەت بەبڵاوكردنەوەی هەواڵێك لەماڵپەری شارپرێس گوایە د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەست لەكاركێشانەوەی لەپۆستەكەی پێشكەش كردوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین دەنگۆی دەست لەكاركێشانەوەی بەڕێزیان دوورە لە ڕاستیەوە، بەداخەوە لەكاتێكدا ئەم هەواڵە بڵاوكراوەتەوە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی نەكراوە بۆ پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە.

داواكارین لە میدیاكان دڵنیاببنەوە لەڕاستی و دروستی زانیاریی و سەرچاوەكانیان بۆ ئەوەی زانیارییەكانیان ڕاستگۆیی هەبێت و هاوڵاتیان چەواشە نەكرێن، لەكاتێكدا ئەم هەواڵە بڵاوكراوەتەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەئەركی فەرمیدا بووە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 




ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:55:11/12/2024