ژمارەیەك سیمینار و ۆركشۆپ و ڕاهێنانی پزیشكی ئەنجام دەدرێت
" تەندروستی"
بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆكی دامەزراوەی ڤیم و بەشێك لەبەرپرسانی حكومی و پزیشكان و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی، ژمارەیەك سیمینار و وۆركشۆپ و ڕاهێنان لەپسپۆڕییە جیاوازەكانی بواری پزیشكی بەڕێوەچوو.
ئەو چالاكیانە لەلایەن ئیلیت ئەكادیمی بەهاوبەشی لەگەڵ زانكۆی سلێمانی و دامەزراوەی ڤیم بۆ پسپۆڕییە جیاوازەكان بۆ پزیشكان و خوێندكاران ئەنجام دەدرێت و لەلایەن گروپێك لە گەورە پزیشكانی ڕاوێژكاری بەریتانی سەرپەرشتی دەكرێن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:07:09/12/2024