مانگی ڕابردوو 18,972 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2024) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 18,972 منداڵی نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 2,209 منداڵ داخڵ كراون.

لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵان 938 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 352 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 392 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 216 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 218 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 185 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 18,105 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 362 سۆنەر و 112 ئیكۆ و 32 نازور ئەنجام دراوە و 424 تیشك گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:11:03/11/2024