" تەندروستی"
بەمەبەستی ئاگاداربوون لەبەڕێوەچوونی خزمەتگوزاری تەندروستی و گرفت و كەموكوڕییەكانی ناوچەكە ، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەیاوەری ژمارەیەك لە بەرپرسانی كەرتی تەندروستی ، سەردانی قەزای شارەزووی كرد و لە ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی ناوچەكەی پرسیەوە.
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەیاوەری حاكم ڕزگار غەفور قایمقامی قەزای شارەزوور لەگەڵ بەڕێوبەر و پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ كۆبوەوە و گوێبیستی گرفت و كێشەكانیان بوو ، بەڵێنیدا هەوڵ بدات بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانیان لەپێناو پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیانی سنوورەكە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 488
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:52:03/11/2024