لەمانگێكدا 9,916 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 9,916 نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 355 نەشتەرگەری گەورە و 268 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە ، هەروەها 3,405 پشكنینی پەستانی چاو و 37 پشكنینی پانتایی بینین و 234 پشكنینی گلێنە و 59 یاك لەیزەر ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2,409 پشكنینی چاویلكە و 482 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە ، 179 تیشك گیراوە و 1,552 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1424
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:40:05/09/2024