بڕێك دەرمان و پێداویستی پێشكەشی نەخۆشخانەی سوتاوی كرا


" تەندروستی "

لەدرێژەی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ هەرێمی كوردستان لەبواری كەرتی تەندروستی، هێزێكی هاوپەیمانانی ئیتاڵیا كۆمەڵێك دەرمان و پێداویستی پزیشكیان پێشكەشی نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لە سلێمانی كرد.

لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی جێگری پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی سلێمانی و بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری كارگێڕی و بەشێك لە پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری و جوانكاری پێشوازی لەو وەفدەی ئیتاڵیا كرا كە بەمەبەستی  گەیاندن و پێشكەشكردنی كۆمەڵێك دەرمان و پێداویستی پزیشكی سەردانی نەخۆشخانەی سوتاوی یان كردبوو.

وەفدەكە بەڵێنی هاوكاری بەردەوامیاندا بۆ دابینكردنی پێداویستیە پزیشكییەكان بۆ نەخۆشخانەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:30:22/07/2024