د.سەباح نەسرەدین سەردانی سەنتەری گورچیلەی دەستكردی كرد
" تەندروستی "
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی خزمەتگوزاری تەندروستی و كێشە و كەموكوڕییەكانیان، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی سەنتەری گورچیلەی دەستكردی كرد لە شاری سلێمانی و لە ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی پرسیەوە و و بەدواداچوونی بۆ كێشە و كەموكوڕییەكانی سەنتەرەكە كرد.
لەو سەردانەدا، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گوێبستی كێشە و گرفت و كەموكوڕییەكانی سەنتەری گورچیلەی دەستكرد بوو بەتایبەت كەمبوونەوەی دەرمان بۆ شووشتنەوەی گورچیلە و بەڵێنیدا بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان ئەوەی لە دەسەڵاتیدا بێت بۆئەوەی بەزووترین كات ئەو داواكارییانە جێبەجێ بكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
PM:04:31:19/11/2025