لەمانگێكدا 775 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 3,734 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 1,133 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 775 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 397 منداڵ كوڕ بوون و 378 منداڵ كچ بووە ، لەو ژمارەیە 441 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 334 منداڵ لە ڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون و 26 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.
هاوكات لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 230 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون ، 745 سۆنەر گیراوە و 3,722 پشكنینی تاقیگەیی و 200 چارەسەری سروشتی و 737 كوتانی بی سی جی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1060
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:43:04/11/2025