مانگی ڕابردوو 7,452 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 7,452 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 476 نەشتەرگەری گەورە و 212 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 3,036 پكشنینی پەستانی چاو و 51 پشكنینی پانتایی بینین و 180 پشكنینی گلێنە و 93 یاك لەیزەر ئەنجام دراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1,958 پشكنینی چاویلكە و 597 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و 130 تیشك گیراوە، هاوكات 2,246 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:59:04/11/2025