لە مانگێكدا 18,129 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لە شاری سلێمانی 18,129 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 2,346 منداڵ داخڵ كراون.

لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵان 1,047 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 438 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 297 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 138 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 163 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 37 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 19,219 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 344 سۆنەر و 136 ئیكۆ و 17 نازور ئەنجام دراوە و 485 تیشك گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:17:02/11/2025