مانگی ڕابردوو 2,996 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 2,996 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,322 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێربوون و 1,674 نەخۆشیان مێ بوون ، 31 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 880 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە ، 1,739 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە ، 357 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 20 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:53:02/11/2025