لەمانگێكدا 7,840 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 7,840 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 412 نەشتەرگەری گەورە و 216 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە ، هەروەها 3,662 پشكنینی پەستانی چاو و 45 پشكنینی پانتایی بینین و 182 پشكنینی گلێنە و 79 یاك لەیزەر و 4 ئارگۆن ئەنجام دراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1,725 پشكنینی چاویلكە و 595 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و 143 تیشك گیراوە ، 1,074 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:39:18/09/2025