مانگی ڕابردوو 1,183 دەرچوون لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرا كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی (122) لە شاری سلێمانی 1,183 دەرچوون ئەنجام دراوە.

دەرچوونەكانی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 395 حاڵەتی كۆدی سور بووە كە بریتیە لە بەهاناوەچوونی ڕووداوی هاتوچۆ و بریندار و كەوتنە خوارەوە ، 73 دەرچوون بۆ پزیشكی دادوەریی و 144 دەرچوون بۆ گواستنەوەی نەخۆش بۆ ماڵەوە و بەپێچەوانەوە و 571 دەرچوون بۆ گواستنەوەی نەخۆش بووە لەناو شار و دەرەوەی شار.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:29:18/09/2025