مانگی ڕابردوو 2,303 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2,303 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 218 نەخۆش داخڵ كراون و 99 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 46 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 326 هەناوبینی گەدە و 194 هەناوبینی كۆڵۆن و 44 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 12 سۆنەری هەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 93 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 96 وەرگرتنی نمونە لە جگەر ئەنجام دراوە ، هەروەها 163 تیشك و 96 سۆنەر ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 778 نەخۆش كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 836
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:55:18/09/2025